خۆراک بۆ چارەسەری کۆکە ڕەشە و وشکە کۆکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-25-17:43:00 - کۆدی بابەت: 4847
خۆراک بۆ چارەسەری کۆکە ڕەشە و وشکە کۆکە
قوڕگ و لووت و گوێ

بادەم و زەیتی بادەمی تاڵ و شیرین، سیر بە شیر، شەربەتی سێو، توری ڕەش، شیر و هەنگوین، گوێز، ئەو تێکەڵەیە

ناوه‌ڕۆك

کۆکە ڕەشە و وشکە کۆکە - Whooping cough

بۆ کۆکە ڕەشە (١٠) کەوچک لەو گیایانە (بابا ئادەم + بەیبوون + وەنەوشە + قەیتەران + گوڵی تۆڵەکە + زوفا + ڕەگی مێکوک + کەروێشک) لە (٤) پەرداخ ئاودا تا (٣)خولەک بکوڵێت و دوای نیو کاتژمێر بیپاڵێوە وە هەرکات ویستت پەرداخێک بخۆرەوە، بادەم و زەیتی بادەمی تاڵ و شیرین، سیر بە شیر، شەربەتی سێو، توری ڕەش، شیر و هەنگوین، گوێز، ئەو تێکەڵەیە: (تۆوی کەتان و ڕایانە و ئەنیستۆن و جاترە و هەر یەکەی بەشێک) دوای هاڕین و لێکدان پڕی کەوچکێک لە پەرداخێک ئاوی کوڵاودا دەم دەکرێت و ڕۆژی دووجار دەخورێتەوە.

(گوڵی ماهور (١٠)گرام + گوڵی پێ کەرە (١٠)گرام + جاترە (٢٠)گرام) وەک ئەم تێکەڵەی سەرەوە بەکاردێت، لە ئارەقی شەقایق ڕۆژی کەوچکێک لە نیو پیاڵە ئاو بکە و بیخۆرەوە، وە ڕۆژی (٢-٤) فنجان لەو ئارەقانە بخۆرەوە (ئارەقی کاکوتی + ئارەقی جاترە + ئارەقی کوزەڵە + ئارەقی پونگە + ئارەقی وشتر خۆرکە + ئارەقی ڕازیانە + ئارەقی سیر).


سەرچاوەکان



1454 بینین